سەرۆک کۆماری گه‌لی دۆنێتسك تیرۆر كرا
بووه ئامانجی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك

K24 - هه‌ولێر:
ئەلیکساندەر زەخارچێنکە، سەرۆک کۆماری گه‌لی دۆنێتسک، لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینیا بووە ئامانجی تەقینەوەیەکی تیرۆرستی و کوژرا.
به گوێره‌ی میدیا لۆكاڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رۆك كۆماری گه‌لی دۆنێتسك، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه له نزیكه‌ی قاوه‌خانه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی شاری دۆنێتسك روویداوه، كوژراوه.
میدیاكان ئه‌وه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، تیمۆڤییف، وه‌زیری داهات و باجیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه برینداربووه، هه‌رچی سه‌رۆك كۆماریشه راسته‌وخۆ له شوێنه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی دۆنێتسك، به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، ئۆكراینیان به تیرۆركردنی ئەلیکساندەر زەخارچێنکە تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام كیڤ ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
پێشتریش له ساڵه‌كانی 2014 و 2017 دوو به‌رپرسی دیكه‌ی سه‌ربازی دۆنێتسك، كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، تیرۆر‌كراون.
ا. م