هیۆنگ مین سۆن له خزمه‌تی سه‌ربازی رزگاری بوو
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌ستێره‌كه‌ی تۆتێنهامی له خزمه‌تی سه‌ربازی رزگار كرد

هیۆنگ مین سۆن، هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی داوا كرا بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆریای باشوور مێدالیای زێری زێری ئۆڵمپیكی ئاسیای برده‌وه، لێخۆشبوونی له خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریی كۆتایی ئۆڵمپیكی ئاسیا، هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ژاپۆنی برده‌وه، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ش هیۆنگ مین سۆنی له خزمه‌تی سه‌ربازی رزگار كرد.
تۆڕی هه‌واڵی CNNـی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له مۆندیالی 2018 به‌ڵێن به هیۆنگ مین سۆن درابوو ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ قۆناخی هه‌شتی مۆندیال سه‌ربكه‌وێت، له خزمه‌تی سه‌ربازی رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وكات خه‌ونه‌كه‌ی نه‌هاته دی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ئاواته‌كه‌ی گه‌یشت و له خزمه‌تی سه‌ربازی رزگاری بوو.
له وڵاتی كۆریای باشوور هه‌موو گه‌نجێك پێویسته له نێوان ته‌مه‌نی 18 تا 35 ساڵ بۆ ماوه‌ی 21 مانگ خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌بێت و په‌یوه‌ندی به سووپای وڵاته‌كه‌ی بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هیۆنگ مین سۆن له لایه‌ن به‌رپرسانی تۆتێنهام ئاگادار كرابووه‌وه ئه‌گه‌ر بچیته خزمه‌تی سه‌ربازی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵده‌وشێننه‌وه.