کچێکی موسڵمان کاندیدە بۆ شاجوانی بەریتانیا

سەرپۆش دەپۆشێت و چۆتە قۆناخی کۆتایی

کچێکی موسڵمانی تەمەن 20 ساڵ، یەکێکە لە کاندیدانی شاجوانی بەریتانیا و لەچک دەپۆشێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی رووسی، کچەکە ناوی سارا ئیفتیخارە و قوتابی بەشی یاسای زانکۆی هودێرسفیلدە لە شاری رۆژئاوای یۆرکشیر، ئیفتیخار توانیویەتی بگاتە قۆناخی کۆتایی پێشبڕکێکە و رۆژی سێشەممەی داهاتووش شاجوانی بەریتانیا هەڵدەبژێردرێت.

ئەو خانمە یەکەم ئافرەت نییە کە بەشداری ئەو پێشبڕکێیە دەکات و سەرپۆش دەپۆشێت، بەڵام یەکەم ئافرەتە دەتوانێت بگاتە قۆناخی کۆتایی.

ئەگەر سارا بتوانێت پلەی یەکەم لە کۆی 49 بەشداری تری پێشبڕکێکە بەدەستبهێنێت، ئەوا وەک شاجوانی بەریتانیا دەچێتە پێشبڕکێی شاجوانی جیهان لە وڵاتی چین.

بەشێک لە کاندیدانی پێشبڕکێی دیاریکردنی شاجوانی بەریتانیا:

سارا لە کاتی ئەنجامدانی کاری رۆژانەی کە کاری مەیکئەپ و جوانکاری ئافرەتانە 

H.J