ژنێکی بەتەمەن بەرەنگاری چەند چەکدارێک دەبێتەوە

"بە چەکەوە هێرشدەکەنە سەری، بەڵام داپیرە بێباکە"

K24 – هه‌ولێر:

ژنێکی بەتەمەن لەکاتی هاتنەوەی بۆ ماڵەوە و راگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی، چەند چەکدارێک  هێرشدەکەنە سەری و داوای لێدەکەن لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزێت، بەڵام ژنەکە دانابەزێت و بەرەنگاریان دەبێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، رووداوەکە لە هەرێمی گاوتێنگ لە باشووری ئەفریقا روویداوە، هێرشبەران بە دەمانچە و چەقۆ، مەبەستیان بووە ئەو ئۆتۆمبێلە کە لە جۆری جیپ چیرۆکییە بیدزن.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە، هەندێک لە بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو "داپیرەیان" بە ژنێکی ئازا وەەسفکرد، لەگەڵ ئەوەش بە بەختەوەری دەزانن کە چەکدارەکان نەیانکوشتووە چونکە ئەو جۆرە رووداوانە زۆرجار بە کوشتنی شوفێرەکە کۆتای دێت.

هێشتا ئەو هێرشبەرانە دەستگیرنەکراون، تاکە شتیش ئەو ژنە لێی پەشیمانە ئەوەیە، تووندتر خۆی بە ئۆتۆمبێلی چەکدارەکاندا نەکێشاوە.

H.J

H.J