ئۆتۆمۆبیلێكی دزی نه‌یزانی ته‌رمی كه‌سێكی دیكه‌ی له‌ناوه
چیرۆكی دزێكی بێ چانس
K24- هه‌ولێر:
دزێكی بێ چانس ده‌كه‌وێته دۆخێكی نامۆ، كاتێك ده‌بینێت ته‌رمی كه‌سێكی مردوو له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌دایه، كه دزیویه‌تی و رایكردووه.
به‌گوێره‌ی سایتی فۆكس نیووز، پیاوێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵی كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی گوادالاخارا له ویلایه‌تی مه‌كسیك گیانی له‌ده‌ستداوه، ته‌رمی ئه‌و پیاوه له‌ناو ئۆتۆمۆبیلێك دانراوه بۆئه‌وه‌ی بیگوازرێته‌وه بۆ خانه‌ی مردووان "ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمی مردووانی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت"، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی دزه‌كه بگاته ئه‌و شوێنه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی لێ راگیراوه.
دواتر دزه‌كه ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌دزێت، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه، له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یزانیبێت كه دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمۆبیله له‌هی ئه‌مبوڵانسه‌كانی دیكه‌ی نه‌خۆشخانه جیاواز بێت.
وه‌ك ئه‌و سایته ئاماژه‌ی پێداوه، پۆلیسی مه‌كسیك رایگه‌یاندووه، دزه‌كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه، كاتێك بینیویه‌تی شۆفێری ئۆتۆمۆبیله‌كه سویچه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبیله‌كه جێهێشتووه، بۆیه بڕیاریداوه به‌په‌له بیدزێت، به‌ڵام كاتێك بینی ته‌رمێك له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌دایه كه دزیویه‌تی، تووشی شۆك بووه و هه‌وڵیداوه ته‌رمه‌كه فڕێداته خواره‌وه، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه و ئه‌ویان ده‌ستگیر كردووه.
H.B