"جوانكاریی چاوی ده‌ستكرد گه‌یشته كۆنهماسی"
پیاوێك به‌هۆی چاوی ده‌ستكرد ماسییه كۆنه‌كانی ده‌فرۆشێ
K24 - هه‌ولێر:
ماسیفرۆشێك له كوه‌یت بۆ ساخكردنه‌وه‌ی ماسییه كۆنه‌كانی په‌نای بۆ رێگایه‌ك بردووه به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌یه‌ت و به رێگای دانانی "چاوی ده‌ستكرد" له‌سه‌ر چاوی ماسییه كۆنه‌كان به‌رهه‌مه‌كانی به تازه فرۆشتووه.
#الكويت ~فيديو |●| مواطنة تكتشف أحدث طُرق "الغش" في الأسماك ؛
— خبر عاجل ?? (@3ajlkw) ١ سبتمبر ٢٠١٨
》》جمعية القرين (٣) تضع "عدسات لاصقة" -بلاستيكية- للأسماك حتى تبدو "طازجة" !!! pic.twitter.com/QDSzQOFxLi
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "الراي"ـی كوه‌یتی یه‌كێك له كڕیاره‌كان تێبینی ئه‌و فێڵه‌ی ماسیفرۆشهكهی كردووه‌و به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌سه‌ری، ده‌سه‌ڵاتداران دووكانی ماسیفرۆشهكهیان داخستووه.
ژنێكیش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ماسییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه چاوه ده‌ستكرده‌كانی لێبوونه‌ته‌وه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به فراوانی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وزارة التجارة تغلق محلا لبيع الأسماك يضع عدسات مزيفة للأسماك لتبدو على انها طازجة! pic.twitter.com/RCj7roilWT
— جريدة بيان الكويتية (@Bayan_kw) ١ سبتمبر ٢٠١٨
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به گاڵته‌جاڕییه‌وه باسی كاری ئه‌و ماسیفرۆشه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، جوانكاریی چاوی ده‌ستكرد گه‌یشته ماسییه‌كانیش.
إحالة بائع في سوق السمك في #الكويت إلى النيابة التجارية بتهمة الغش التجاري بعد شكوى بوضعه "مسامير" داخل الاسماك بهدف زيادة وزنها !
— عجائب الكون? (@ajabk1) ٢٤ يوليو ٢٠١٨
pic.twitter.com/pUtzBSC3Rq
كۆمپانیایه‌كی راوه ماسی و فرۆشتنی ماسی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه: "ئێمه ماسی ده‌فرۆشین بێ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییان بۆ بكه‌ین".