بەرپرسێکی باڵای رووسیا بە نایاسایی ورچێک دەکوژێت

دیاری رۆژی لەدایکبوونی کوشتنی ورچێک بووە

K24 – هه‌ولێر:

رەخنەی زۆر ئاراستەی بەرپرسێکی باڵای رووسیا دەکرێت بەهۆی ئەوەی دیاری رۆژی لە دایکبوونەکەی کوشتنی ورچێک بووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، سێرگی لێڤچێنکۆ، پارێزگاری شاری ئیرکوتسکی رووسیا، لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ گەشتێکی راوکردن دەچنە دارستانێکی شارەکە و هاورێکانیشی وەک دیاری رۆژی لە دایکبوونی، یارمەتی دەدەن ورچێک بکوژێت.

ورچەکە لە لانەکەی خەریکی پشوودانە، بەڵام پارێزگار بە تاپڕەکەی دەیکوژێت و دواتر هاوڕێکانی لاشەی ورچەکە لە لانەکەی دەهێننە دەرەوە.

پۆلیسی شارەکە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و هاووڵاتیانی ناوچەکەش نیگەرانن لە بەوجۆرە کوشتنی ورچێک لە دارستانەکانیاندا.

بەگوێرەی یاساکانی رووسیا، راوکردنی ورچ لە دارستانە چڕەکان قەدەخەیە و سەرپێچیکاران سزادەدرێن.

H.J