له سلێمانى به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه كچێكى 13 ساڵ گيانى له‌ده‌ستدا
تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە
K24 – سلێمانى:
له گه‌ڕه‌كى وڵوبه‌ى شارى سلێمانى، كچێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵ به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
راگەیاندن و پەیوەندییەكانى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رايگه‌ياند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەكی وڵوبە لە شاری سلێمانی كچێكی تەمەن سیانزە ساڵ بەهۆی گولەوە گیانی لەدەستدا .
روونيشيكرده‌وه، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، لە لایەن بنكەی پۆلیسی چوار چراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
پۆليس سه‌باره‌ت به‌و چه‌كه‌ى بووه‌ته هۆى گيانله‌ده‌ستدانى ئه‌و كچه، هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هاوكات هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبارانى رووداوه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
له هه‌رێمى كوردستان سه‌دان هه‌زار پارچه چه‌كى سووك و قورس له ناو ماڵان‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و زۆرينه‌ى ره‌هاى تاوانه‌كانى دژ به ژنان به هۆى ئه‌و چه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن كه له ناو ماڵان‌دا هه‌ن.
تا ئێستا ورده‌كارييه‌كانى گيانله‌ده‌ستدانى ئه‌و كچه سيانزه ساڵه‌يه روون نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئ.ر