سوودی درۆكردن له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا!
ئه‌و منداڵانه‌ی دایك و باوكیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن مێشكیان چالاكتره
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئه‌نجامی تویژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی درۆكردن له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشك و هێزی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كات.
ژماره‌یه‌ك تویژه‌ر له زانكۆی تۆرنتۆی كه‌نه‌دی ئه‌و پرۆسه‌یان ئه‌نجامداوه و له ده‌ره‌نجامه‌كاندا ده‌ریانخستووه، درۆكردن له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، ده‌كرێت ببێت به فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ گه‌شه‌ی بیركردنه‌وه و چالاكی مێشك له ساڵانی ده‌ستپێكی ژیان.
زانایانی ئه‌و پرۆسه‌یه دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، درۆكردن له ته‌مه‌نی منداڵی تواناكانی مه‌عریفی خێراتر ده‌كات، هه‌روه‌ها رێگه‌ش به منداڵ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا نهێنییه‌كانی ئه‌و ژینگه‌یه ئاشكرا بكات كه تێیدا ده‌ژیت.
هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی زانینی زیاتر و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته، توێژه‌ران پرۆسه‌كه‌یان له‌سه‌ر 42 منداڵ له ته‌مه‌نی 40 مانگییه‌وه ئه‌نجامداوه، منداڵه‌كانیان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شكردووه و، پێشنیازیان كردووه گروپێكی ئه‌و منداڵانه یاری چاوشاركێ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی دایكان و باوكان بكه‌ن.
دواتر زانایان پێوانه‌ی چالاكی مێشكی ئه‌و منداڵانه‌یان كردووه و له كۆتایی تویژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، گروپی ئه‌و منداڵانه‌ی له یاری چاوشاركێ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی دایكان و باوكان به‌شداربوون و به درۆكردن دایك و باوكیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، به‌وه له گروپه‌كه‌ی دیكه جیاكراونه‌ته‌وه، كه مێشكیان چالاكتر بووه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان هۆرمۆنه‌كانی چێژوهرگرتنیشیان سه‌قامگیرتر بوونه.
H.B