كچێكی نابینای فه‌له‌ستینی فێری زمانی كوردی ده‌بێت و سه‌ردانی كوردستان ده‌كات
گه‌یشتن به كوردستان لای ئه‌و وه‌ك خه‌ونێك وابوو
K24- هه‌ولێر:
کچێکی فەلەستینی هەرچەنده نابیناشە بەڵام بەهۆی گۆرانی و میوزیکی کوردی توانیویەتی بە شێوەیەکی زۆر باش فێری کوردی ببێت و تەنانەت بە کوردی قسە دەکات و بە کوردیش گۆرانی دەڵێت.
حەسنا ئەو كچه نابینایەیه كه زیاتر لە هەزار و دووسەد کیلۆمەتری بڕیوە تا بگاتە هه‌رێمی كوردستان کە لای ئەو گەیشتن به كوردستان وەک خەونێک بووە، ئه‌و کچێکی فەلەستینییە و هەر لە زگماکەوە نابینایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کوردییەک قسە دەکات، کە بۆ چەند ساتێک گومانت بۆ درووست دەبێ لەوەی ئەو کوردە یاخود نا.
وه‌ك حه‌سنا باسی لێوه ده‌كات، لەگەڵ فێربوونی بۆ زمانی کوردی خۆشەویستییەکی زۆریشی بۆ هونەر و گۆرانی کوردیی هەیە و ناوە ناوە بە کوردیش گۆرانی دەچڕێ و تەنانەت تۆماریشی کردووە.
باوکی حەسنا نایشارێتەوە کە کچەی نۆبەرەیە و دوای چاوەڕوانی چەندین ساڵ به بلووری لەدایکبووە و دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و دڵخۆشە بەوەی کچەکەی توانیویەتی دۆستایەتی لەگەڵ خەڵکی کوردستان درووست بکات و ده‌ڵێت: "حەسنا دوای ١٨ ساڵ بە شێوەی بلوری لەدایک بوو، حەسنا کوردی لە گۆرانی و کەناڵە کوردییەکانەوە فێربووە، خۆشەویستییەکی زۆری بۆ کورد هەیە، من دەمێکە دەمویست خەونی حەسنا بهێنمە دی، کوردستان هەموو شتێک تیایدا جوانە، خاوەنی گەلێکی باش و کولتور و مێژوویەکی دێرینە، حەسنا راستە نابینایە، بەڵام هاورێی لە هەموو شارەکانی کوردستان لە ڕێگەی فەیسبووکەوە پەیداکردووە".
كاتێك حه‌سنا و باوكی له‌گه‌ڵ ستافی كوردستان 24 سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كه‌ن، ئەو گەرچی تاریکی چاوەکانی ڕێگەی نەدەدا بە هیچ شێوەیەک دێرینی و دەوڵەمەندی مێژووی کورد ببینێ، بەڵام بە دەم گۆرانی گوتنەوە كه وشه‌كانی گۆرانییه‌كی ته‌حسین تاهای له لێوه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌ری ستایشی کوردستانی دەکرد.
H.B