محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حمود: له كاتى شه‌ڕى داعش هه‌ندێك لايه‌ن له جياتى به‌رگرى شه‌ڕى پۆستيان ده‌كرد
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره بايه‌خى خۆى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود، سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره بايه‌خى خۆى هه‌يه، به تايبه‌تى له كاتێكدايه كه هه‌رێمى كوردستان به قۆناغى دواى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
سكرتێرى سۆسياليست له ئاهه‌نگى بانگه‌شه‌ى ليستى سه‌رده‌م له شارۆچكه‌ى سۆران داواشى له ئه‌ندام و لايه‌نگر و هه‌وادارانى حزبه‌كه‌ى كرد، له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا به‌شدارييه‌كى كارايانه بكه‌ن و ده‌نگ بۆ ليسته‌كه‌يان بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: زياتر له 42 ساڵه حزبى سۆسياليست خه‌بات بۆ وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و هێشتا خوێنى شه‌هيده‌كانى له شه‌ڕى دژ به داعش وشك نه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌و كاته‌ى رۆڵه‌كانى سۆسياليست له به‌رامبه‌ر داعش سه‌نگه‌ره‌كانيان دابه‌ش ده‌كرد، هه‌ندێك لايه‌ن له هه‌ولێر خه‌ريكى دابه‌ش كردنى پۆسته‌كان بوون.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.