به‌ڤیدیۆ.. مردن ده‌بێته میوانی به‌ڵام رزگاری ده‌بێت
پاسكیلسوارێك به موعجیرزه له مردن رزگاری ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
پاسكیلسوارێكی به‌رازیلی به موعجیزه له رووداوێك رزگاری ده‌بێت، كاتێك ئۆتۆمۆبیلێك به‌خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر لێیده‌دات و له‌گه‌ڵ پاسكیله‌كه‌ی بۆ چه‌ندین مه‌تر راپێچیدهكات، تا ئه‌وكاته‌ی دره‌ختێكی له‌ڕه‌گه‌وه ده‌رده‌هێنێت و دواتر به‌لێدانی دیوارێك ده‌وه‌ستێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دیمه‌نێكی مه‌رگه‌ساتی راسته‌قینه نيشان ده‌درێت كه ژیانێكی لێ نووسراوه كه به‌موعجیزه باوه‌ڕی پێ ده‌كرێت، كاتێك پاسكیلسواره‌كه به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر ئۆتۆمۆبیله‌كه‌دا ئاوێته‌ی پاسكیله‌كه‌ی و ئه‌و دره‌خته ده‌بێت كه ئۆتۆمۆبیله‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا راده‌پێچێت و دواتر به‌زیندوویی ده‌رده‌چێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره، چۆن شۆفێری ئۆتۆمۆبیله‌كه كه كچێكی هه‌رزه‌كاره كۆنترۆڵی لێخوڕین له‌ده‌ستده‌دات و وێڕای ئه‌و هه‌موو سه‌رپێچییانه رووداوه‌كه به‌بێ كاره‌ساتی مرۆیی ده‌وه‌ستێت.
دوای رووداوه‌كه‌ش ئۆتۆمۆبیله‌كه دووكه‌ڵی سووتانی لێ ده‌رده‌چێت و كچه شۆفێره‌كه له ئۆتۆمۆبیله‌كه داده‌به‌زێت و دوای چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌بوورێته‌وه و له‌نزیك شوێنی رووداوه‌كه له‌هۆشخۆی ده‌چێت، پاسكیلسوارهكهش به‌بێ یارمه‌تیدانی هیچ كه‌سێك به‌سه‌لامه‌تی له‌ژێر ئۆتۆمۆبیله‌كه دێته ده‌ره‌وه و هیچ شوێنه‌وارێكی شكان و زیانپێگه‌یشتنی پێوه دیار نییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، دوای رووداوه‌كه هه‌ریه‌ك له كچه هه‌رزه‌كاره‌كه و پاسكیلسواره‌كه گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و دوای پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه، جگه له چه‌ند برینێكی سووك له‌سه‌ر جه‌سته‌یان هیچ زیانیان پێ نه‌گه‌یشتووه.
دواترش كچه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه، كاتێك دایكی له‌ماڵه‌وه نه‌بووه، بڕیاریداوه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی دایكی بباته ده‌ره‌وه، له‌كاتێكدا مۆڵه‌تی لێخوڕینیشی نه‌بووه.
H.B