یەکەم شەهیدی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کەرکووکییە
ساڵوهگهڕی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كورستانە
K24 - كەركووك
ساڵێك بەر لە ئێستا و لەكاتی بانگەشەی كوردستانیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی، لە یەکێك لەشەقامەکانی کەرکووك لەو کاتەی گەنجێکی کورد بەناوی رائید عەبدولقادر، ئاڵایەکی کوردستانی پێبوو بە شەقامەکانی شاردا دەسوڕایەوە و دەیگوت "بەڵێ بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان" لەلایەن چەند چەکدارێکی بارەگایەکی تورکمانی تەقە لەو گەنجە کراو شەھیدكرا، تائێستاش کەیسەکەی لە دادگاییە و یەکلایی نەکراوەتەوە.
کەسوکاری یەكەم شەھیدی ریفراندۆم دوای ساڵێك چاویان لەوەیە کە کورد ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
ئەحمەد عەبدولقادر، برای رائید یەكەم شەھیدی ریفراندۆمی كوردستان دەڵێ: "راستە ئێمە رۆڵەیەكمان لەپێناو سەربەخۆیی كوردستان شەھیدبووە، بەڵام ئێستا پێنج برا ماوین، ئامادەین ھەر پێنجمان گیان ببەخشین بۆ ھێنانەدی خەونی سەربەخۆیی كورستان".
دەشڵێت: "براكەمان بە سەربەرزی سەری نایەوە و ئێمەشی سەربەرزكرد. ھیوادارین لایەنە سیاسییەكان كۆڵنەدەن بۆ ھێنانەدی خەونی سەربەخۆیی كوردستان".
ھ.م