هانده‌رانی ریال مه‌درید له باره‌ی كارڤاخاڵ هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت
"ژیانی وه‌رزشی كارڤاخاڵ له مه‌ترسیدایه"

دوای ئه‌وه‌ی دانی كارڤاخاڵ له دوایین یاری یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ تووشی پێكان بوو، چاره‌نووسی پێكانه‌كه‌ی كه‌وتۆته مه‌ترسی.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دانی كارڤاخاڵ له قاچی چه‌پی تووشی پێكان هاتووه و هێشتا پشكنینه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆی كۆپێ ئیسپانیا به‌یاننامه‌كه‌ی ریال مه‌درید به گوماناوی وه‌سف كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێكانه‌كه‌ی كارڤاخاڵ قورسه و بۆ 6 تا 8 هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارڤاخاڵ زیاتر له 12 یاری داهاتووی ریال مه‌درید داده‌بڕێت و له نێویاندا به‌شداریی یاری كلاسیكۆی ئیسپانیاش ناكات كه بڕیاره له 28ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه بچێت.
دانی كارڤاخاڵ له چامپیۆنزلیگ نه‌یتوانی گێمی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر سپارتاك مۆسكۆ ته‌واو بكات و له خوله‌كی 43 یاریگه‌ی جێهێشت و له شوێنی ئه‌و ئه‌لڤارۆ ئۆدریۆزولا هاته شوێنهكیه.