خوشكی مێگان ماركل له به‌رده‌م كۆشكی شاهانه ده‌ركرا
نه‌یانهێشت چاوی به خوشكه‌كه‌ی بكه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
پاسه‌وانان و كارمه‌ندانی به‌رده‌م كۆشكی كینگستن، خوشكی مێگان ماركلیان دوورخسته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یه‌ویست به‌بێ هیچ بانگهێشتێكی پێشوه‌خته بچێته لای خوشكی، كه هاوسه‌ری شازاده هارییه.
سامانسا ماركل، ته‌مه‌ن 53 ساڵ، خۆی له ره‌وشێكی ناخۆشدا بینیه‌وه، كاتێك ویستی به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته بچێته كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیا و سه‌ردانی خوشكه‌كه‌ی بكات.
سامانسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر كه‌وتووه، ئێستا خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و له‌سه‌ر ویلچه‌یر هاتووچۆ ده‌كات، له به‌رده‌م كۆشكه‌كه دوورخرایه‌وه و نه‌یتوانی خوشكه‌كه‌ی ببینێت.
خوشكه‌كه‌ی مێگان، ئه‌گه‌رچی دایكیان جیاوازه و ماوه‌ی 10 ساڵه یه‌كتریان نه‌بینیوه، به‌ڵام ناچار بوو له جیاتی بینینی ماركل، ته‌نها نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كان به‌جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی میره‌ر"ی به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، خوشكه‌كه‌ی ماركل گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر كارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی باوكی نه‌كات، ئه‌وا بێگومان شتێكی به‌سه‌ر دێت، چونكه ته‌ندرووستی باش نییه.
سه‌ره‌ڕای رێگه‌نه‌دانی به چوونی بۆ كۆشكی شاهانه، به‌ڵام سامانسا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری كۆشكه‌كه بمێنێته‌وه و چه‌ند ماسكێكی هاوشێوه‌ی رووخساری مێگان ماركل و هاری كڕیوه، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیشی نووسیویه‌تی: "پێویسته هه‌مووان بزانن چی له‌و نامه‌یه‌دایه؟".
سامانسا له سه‌ره‌تا ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندی نێوان مێگان و هاری، هێرشی كرده سه‌ر خوشكه‌كه‌ی و رایگه‌یاند، به كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت ببێته ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه، به‌ڵام ئێستا گۆڕانكاری له هه‌ڵوێسته‌كه‌یدا به‌دی ده‌كرێت.
Samantha Markle in front of Buckingham Palace!!! #Bansamanthamarklefromuk pic.twitter.com/8NEa4AUcS4
— #Meghanmarkleroyal (@Meghanmarkleroy) October 7, 2018
ئ. م
