پۆمپيۆ: كورده‌كان هاوه‌ڵى نايابى ئه‌مه‌ريكان
كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين له داهاتووى سياسى سووريادا كورد رۆڵى هه‌بێت
K24 – واشنتن:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، رايگه‌ياند، كورد هاوه‌ڵێكى گرنگى واشنتنه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين له داهاتووى سياسى سووريادا كورد رۆڵى هه‌بێت.
پۆمپيۆ له وه‌ڵامى پرسيارى كوردستان24 گوتيشى: ئێستا زۆر نزيكين له كورد له سووريا. ئه‌وان هاوه‌ڵى نايابن. ئێمه هانيان ده‌ده‌ين ببنه به‌شێك له پرۆسه‌ى سياسى داهاتووى سووريا بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشيان باش بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مه‌ريكا پشتيوانيان ده‌كات و ئه‌وان به‌شێك ده‌بن له هه‌ر چاره‌سه‌رێكى سياسى له سووريا و لێى دوور ناخرێنه‌وه.
پۆمپيۆ له وتارێكدا كه له به‌رده‌م ئه‌ندامانى په‌يمانگه‌ى جووله‌كه بۆ ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى پێشكه‌شيكرد، باسى له ستراتيژى ئه‌مه‌ريكا له سووريا كرد و گوتى: دواى حه‌وت ساڵ له شه‌ڕ و ململانێى خوێناوى، ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت چاره‌سه‌رێكى سياسى و ئاشتيانه له سووريا به‌ديبێت.
گوتيشى: مه‌رجى ئێمه بۆ به‌شداريكردن له بنياتنانه‌وه‌ى سووريا، چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه ئێرانييه‌كانه له‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر سووريا داواى كشانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه ئێرانييه‌كان نه‌كات، ئه‌وا بۆ بنياتنانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى يه‌ك دۆلارى له ئه‌مه‌ريكا ده‌ست ناكه‌وێت.
پێشتر راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتۆن رايگه‌ياندبوو، تا هێزه ئێرانييه‌كان و داعش له سووريا بمێننه‌وه، هێزه ئه‌مه‌ريكاييه‌كانيش ده‌مێننه‌وه.