ڤيان سه‌برى: پارتى چوار پۆستى وه‌زارى به‌رده‌كه‌وێت
له به‌رنامه‌ى حكومه‌تدا وه‌ك پرسێكى لاوه‌كى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى كورد كراوه
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڤيان سه‌برى تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، فراكسيۆنه‌كه‌يان سێ لاپه‌ڕ له داواكارى فراكسيۆنه‌كه‌ى پێشكه‌ش به داڕێژه‌رانى سياسه‌تى حكومه‌تى داهاتوو كردووه.
ڤيان سه‌برى له باره‌ى پرسى كورد له به‌رنامه‌ى حكومه‌تى عێراق، ئاشكرايكرد، له به‌رنامه‌ى حكومه‌تدا وه‌ك پرسێكى لاوه‌كى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى كورد كراوه.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: هيچ به‌ندێكى سه‌ره‌كى كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ كورد و هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان نه‌كراوه.
گوتيشى: ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك فراكسيۆنه‌كان له‌گه‌ڵ جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران باسمان له‌و حاڵه‌ته كرد و سێ لاپه‌ڕه داواكارييمان خسته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به داواكارييه‌كان گوتى: پرسى بودجه‌ى هه‌رێم، كه ئێمه داوا ده‌كه‌ين بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێژه‌ى حه‌ڤده له سه‌دا، پاره‌ى ده‌غڵودانى جوتياران كه له 2015ه‌وه خه‌رج نه‌كراوه، ياساى نه‌وت و غاز، موچه و بودجه‌ى پێشمه‌رگه و دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى سياسه‌تى ئيتيحادى له گرنگترين ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون خستوومانه‌ته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانى نهێنى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى راشيگه‌ياند، ئێمه و زۆرينه‌ى كوتله په‌رله‌مانييه‌كان ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت له واده‌ى ده‌ستوورى خۆي‌دا پێكبێت، بۆيه پێويسته ده‌نگدان ئاشكرا بێت و له ده‌ستووريشدا نه‌هاتووه، ده‌نگدان نهێنى بێت.
باسى له‌وه‌شكرد، پارتى ديموكراتى كوردستان وه‌ك ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردن مافى خۆيه‌تى 4 پۆستى وه‌زارى به‌ركه‌وێت، كه يه‌كێكيان سيادى بێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له دانيشتنى كاتژمێر 08:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌سندكردنى به‌رنامه‌ى كابينه‌ى حكومه‌ت و ده‌نگدان به حكومه‌ت ئه‌نجامده‌درێت.