ناوى چه‌ند كانديدێك بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى به‌غدا به ره‌سمى بڵاوكرايه‌وه
ناوى 21 كه‌س بڵاوكرايه‌وه، كه پێشنياز كراوه پۆستى وه‌زاره‌تيان پێ بدرێت
K24 – به‌غدا:
بڕياره كاتژمێر 8:00ى ئه‌مشه‌و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ په‌سندكردنى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت و متمانه دان به كابينه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێردراو عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆببێته‌وه.
به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى ناوى 21 كه‌س بڵاوكرايه‌وه، كه پێشنياز كراوه پۆستى وه‌زاره‌تيان پێ بدرێت.
ناوه‌كان:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه: محه‌ممه‌د عه‌لى حه‌كيم
وه‌زاره‌تى ناوخۆ: فالح فه‌ياز
وه‌زاره‌تى به‌رگرى: فه‌يسه‌ڵ جه‌ربا
وه‌زاره‌تى نه‌وت: ثامر غه‌زبان
وه‌زاره‌تى دارايى: فوئاد حوسێن
وه‌زاره‌تى پلاندانان: ئه‌ياد سامه‌ڕايى
وه‌زاره‌تى داد: ئه‌سما سادق
وه‌زاره‌تى په‌يوه‌ندييه‌كان: نه‌عيم روبه‌يعى
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه: عه‌بدوڵڵا لعێبى
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده: سه‌با تائى
وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاو: جه‌مال عادلى
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ: ساڵح حوسنى
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى: عه‌لاء عه‌لوان
وه‌زاره‌تى پيشه‌سازى: ساڵح جبوورى
وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى: حه‌سه‌ن روبه‌يعى
وه‌زاره‌تى كاره‌با: لوئه‌ى خه‌تيب
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا: قوسه‌ى سوهه‌يل
وه‌زاره‌تى كار: باسم ره‌بيعى
وه‌زاره‌تى گه‌نجان: ئه‌حمه‌د عوبه‌يدى
وه‌زاره‌تى بازرگانى: محه‌ممه‌د هاشم جاسم
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نيشته‌جێكردن: به‌نگين رێكانى.
رۆژى 2ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018، عادل عه‌بدولمه‌هدى له لايه‌ن سه‌رۆك كۆمارى عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق.
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ى كابينه‌كه‌ى حكومه‌تى نوێى عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڤيان سه‌برى تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، سێ لاپه‌ڕ له داواكارى فراكسيۆنه‌كه‌ى پێشكه‌ش به داڕێژه‌رانى سياسه‌تى حكومه‌تى داهاتوو كردووه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، له به‌رنامه‌ى حكومه‌تدا وه‌ك پرسێكى لاوه‌كى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانى كورد كراوه و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: هيچ به‌ندێكى سه‌ره‌كى كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ كورد و هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به داواكارييه‌كان گوتى: پرسى بودجه‌ى هه‌رێم، كه ئێمه داوا ده‌كه‌ين بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێژه‌ى حه‌ڤده له سه‌دا، پاره‌ى ده‌غڵودانى جوتياران كه له 2015ه‌وه خه‌رج نه‌كراوه، ياساى نه‌وت و غاز، موچه و بودجه‌ى پێشمه‌رگه و دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى سياسه‌تى ئيتيحادى له گرنگترين ئه‌و ته‌وه‌رانه بوون خستوومانه‌ته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانى نهێنى، سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى راشيگه‌ياند، ئێمه و زۆرينه‌ى كوتله په‌رله‌مانييه‌كان ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت له واده‌ى ده‌ستوورى خۆي‌دا پێكبێت، بۆيه پێويسته ده‌نگدان ئاشكرا بێت و له ده‌ستووريشدا نه‌هاتووه، ده‌نگدان نهێنى بێت.
باسى له‌وه‌شكرد، پارتى ديموكراتى كوردستان وه‌ك ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردن مافى خۆيه‌تى 4 پۆستى وه‌زارى به‌ركه‌وێت، كه يه‌كێكيان سيادى بێت.