"كه‌نه‌دییه‌كان داوای دهستگیركراوانییان له یه‌په‌گه ده‌كه‌نه‌وه"
له ریزی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان له دژی كورد شه‌ڕیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
باوكی هاووڵاتییه‌كی كه‌نه‌دی، داوا له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 19 ده‌ستگیركراوی كه‌نه‌دی بكات، كه له ریزی داعش بوونه له سووریا و له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ده‌ستگیركراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌ستگیركراوان له ریزه‌كانی داعش بوونه یان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه له شه‌ڕه‌كان ده‌ستگیركراون.
باوكه‌كه ناوی جۆن لیتسه و له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌لێكساندرا پاین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی رایگه‌یاند، كوڕه‌كه‌ی ناوی جاكه و ته‌مه‌نی 23 ساڵه، ماوه‌ی 18 مانگه ده‌ستگیركراوه، داواش له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ژیانی رزگار بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 9 هاووڵاتی كه‌نه‌دی به منداڵه‌وه چوونه‌ته سووریا و ئێستاش له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ده‌ستگیركراون و پێویسته بگه‌ڕێنرێنه‌وه كه‌نه‌دا.
باوكی ئه‌و ده‌ستگیركراوه راشیگه‌یاند، رێكخراوی "ریبریف"ی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌توانێت سه‌ردانی كامپه‌كانی ژێر ده‌ستی یه‌په‌گه بكات و كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوان بكات، به‌ڵام پێویسته حكوومه‌تی كه‌نه‌دا به‌ڵگه‌نامه‌كان بداته نوێنه‌ران.
هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كات، كوڕه‌كه‌ی به میدیا به‌ریتانییه‌كانی رایگه‌یاندبووه كه له ریزی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان شه‌ڕی كردووه، به‌ڵام رێكخراوه‌كه "جیهادی توندوتیژ نه‌بووه"، ده‌ڵێت: " كوڕه‌كه‌م پێنه‌گه‌یشتوو و هه‌ڵه بووه".
لیتس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هێزه كوردییه‌كان پێشتر هه‌وڵیانداوه كوڕه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام دواتر ئه‌و هه‌وڵانه به هۆكاری ئه‌منی په‌كخران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حكوومه‌تی كه‌نه‌دا رایگه‌یاندووه، ناتوانرێت به‌رپرسان بنێرنه سووریا و ژیانییان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراون بگه‌ڕێننه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م