له دێرزوور 12 شه‌ڕڤان گيانيان له‌ده‌ستدا
پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، داعش په‌لامارى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ى داوه
K24 – قاميشلۆ:
له ئاكامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و چه‌كدارانى داعش، 12 شه‌ڕڤان گيانيان له‌ده‌ستدا.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، داعش په‌لامارى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ى داوه، له سنوورى دێرزوور.
گوتيشى: له ئاكامى ئه‌و په‌لاماره‌ى داعشدا، 12 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده گيانيان له‌ده‌ستداوه و 20ى ديكه بريندار بوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له ئاكامى پێكدادانى نێوان هه‌ردوولادا ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعشيش كوژراوون.
داعش له ناوچه‌يه‌كى بهرتهنگى سنوورى پارێزگاى دێرزوور ماوه‌ته‌وه و هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌سه‌ده به هۆى بۆردومانه‌كانى توركياوه ناچار بوو، ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى دژى داعش رابگرێت.
هه‌سه‌ده له‌و بڕوايه‌دايه، هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر هێزه‌كانيان ئامانج لێى پشتيوانيكردنى چه‌كدارانى داعش و سه‌رقاڵكردنى شهڕڤانهكانه به به‌ره‌يه‌كى ديكه‌ى شه‌ڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر داعش كه‌مببێته‌وه.