ئەمەریكا: یەپەگە تیرۆریست نییە
"لە نیگەرانییەكانی توركیا تێدەگەین"
K24 - ھەولێر
جێمس جێڤری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆ سووریا رایگه‌یاند، به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی ناناسن، به‌ڵام له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردووكیان تێده‌گه‌ن.
جێڤری، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لەبارەی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مەریكای له سووریا گوتی: "ھه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه روونه. به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی ناناسین. هه‌رگیز ئه‌مه‌مان نه‌كردووه. پێش ده‌ستێوه‌ردانی سووریاش نه‌مانكردووه. به‌ڵام له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردووكیان تێده‌گه‌ین. له‌به‌رئه‌وه زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. پێش هه‌موو شتێك زانیاری به توركیا ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چیمان كردووه و بۆچی ئه‌نجاممانداوه".
گوتیشی: "هه‌موو شتێك ئه‌نجامده‌ده‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر توركیا دروست نه‌بێت له‌باكووری سووریاوه. ئێستا پڕۆگرامی منبج په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین. به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی توركیاوه، ئه‌و چه‌كانه‌ی به هه‌سه‌ده دراون، زۆر به‌وریاییه‌وه دوورده‌خه‌ینه‌وه لێیان. به توركه‌كان ده‌ڵێین، ته‌نها چه‌كی سووك ده‌ده‌ین به‌م مرۆڤانه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنیانه به‌سه‌ر داعشدا له‌م دواییه‌دا".
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ