په‌يه‌ده: توركيا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان راناگرێت
ئامانجییان شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی باكووری سووریایه
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكی پارتى يه‌كێتى ديموكرات (په‌یه‌ده) رايگه‌ياند، توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ناوه‌ستێنێت.
شاهۆز حه‌سه‌ن، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ی خۆی له شاری سه‌ری كانیێی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، سوپای توركیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئامانجییان شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی باكووری سووریایه.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده گوتيشى: چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا ته‌نیا به دانووستانی نێوان سوورییه‌كان ده‌بێت، به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی داماڵراو له چه‌ك له سووریا هه‌یه، چونكه له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كاتی واژووكراوه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی سووریا.
له به‌رامبه‌ريشدا توركيا به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كانى بۆ له‌ناوبردنى ئيداره‌ى خۆجێى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.
له‌و باره‌يه‌وه، نو‌عمان کورتولمووش، جێگری سەرۆکی پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا، رایگەیاند، دوای لەناوبردنی پەکەکە، پەیەدە و یەپەگە لە گۆڕەپانی سیاسی جێگەی پەکەکە دەگرنەوە بۆیە بەلای ئەوانەوە پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە وەک یەکن.
نو‌عمان کورتولمووش دووپاتیشیکردەوە، تورکیا رێگە نادات لە باکووری سووریا دەوڵەتێک دروست بکرێت.