له هه‌جين شه‌ڕێكى سه‌خت له نێوان هه‌سه‌ده و داعش له ئارادايه
به هۆى فشار و بۆردومانه‌كانى توركياوه بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ هه‌سه‌ده هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر داعش راگرتبوو
K24 – هه‌ولێر:
له باشوورى شارۆچكه‌ى هه‌جين له سنوورى پارێزگاى دێرزوور، شه‌ڕێكى سه‌خت له نێوان هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) و چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له ئارادايه.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، هه‌سه‌ده ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى دژى داعش راگه‌ياند.
پێشتر هه‌سه‌ده به هۆى فشار و بۆردومانه‌كانى توركياوه بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ هه‌سه‌ده هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر داعش راگرتبوو.
سه‌ره‌ڕاى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى هه‌سه‌ده له دژى داعش، توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده ده‌كات.
ناوچه‌ى هه‌جين له سنوورى پارێزگاى دێرزوور بووه‌ته دوايين مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش له رۆژهه‌ڵاتى فوراتدا.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر