به‌وێنه.. گروپه میلیشیاكان له عه‌فرین رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه
ته‌رمی چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتوون
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووپاتیانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به چه‌ند كاتژمێرێك دوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، به به‌شداری سوپای توركیا، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كان له‌و شاره روویدا.
له‌مباره‌یه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی هێرشێكی سوپای توركیا و گروپه‌كانی وه‌ك: "فه‌یله‌ق الشام، فیرقه‌ی الحمزه، فیرقه‌ی سوڵتان موراد و فه‌یله‌قی سێ"، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، بۆ سه‌ر گروپه‌كانی دیكه‌ی چه‌كداری كه ئه‌وانیش له ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی عه‌فرین "ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون" له‌گه‌ڵ سوپای توركیا به‌شدار بوون، دیارترینیان گروپی "كۆمه‌ڵی شه‌هیدانی شه‌رقیه"، كه زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی خه‌ڵكی دێر زوورن، شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له‌نێوان هه‌ردوولا روویدا.
روانگه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی رێگه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یان داخست و ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كیان گه‌مارۆدا و سه‌ختترین شه‌ڕیش له شه‌قامی ڤێللاكان روویدا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه كوژرانی 4 كه‌س و برینداربوونی 2ی دیكه له ریزه‌كانی "شه‌هیدانی شه‌رقییه" بڵاوكرده‌وه، له‌كاتێكدا روانگه‌ی سووری جه‌ختی له‌سه‌ر كوژران و
له‌مباره‌شه‌وه چالاكوانان چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی شه‌ڕه‌كه‌یان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كانیاندا وێنه‌ی چه‌ند كه‌سێكی كوژراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان نیشان ده‌درێن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووری، شه‌ڕه‌كه دوای ئه‌وه هاتووه، دوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، شه‌وی رابردوو هه‌ردوولا له ئاماده‌باشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتردا بوون.
H.B

