عەفرین ئارامیی لێ بڕاوە
چەکدارو میلیشیا جیاوازەکان لە جەنگدان
K24 – هه‌ولێر:
بەهۆی شەڕی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، تا دێت بارودۆخی شاری عەفرین نائارامیی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
هەفتەی رابردوو لە عەفرین شەڕ و پێکدادان لە نێوان گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و هەندێک گروپی دیکەی چەکداریی ئۆپۆزسیۆنی سووریا روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژران و برینداربوون.
بەشێک لە چاودێران پێیان وایە کردەوەی گروپە چەکدارییەکان لە عەفرین و ناوچەکانی دیکەی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، ئەو وڵاتە دەخەنە ناو کۆمەڵیک کێشەوە و بۆیە هەفتەی رابردوو تورکیا هێرشی کردە سەریان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راپۆرتێكی له باره‌ی دۆخی عه‌فرین بڵاوكردووەته‌وه و تیایدا هاتووە: "له سه‌ره‌تای داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، 380 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه كه له‌نێویاندا، 55 منداڵ و 36 ژن هەن، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و 380 كه‌سیش ده‌ستگیركراون".
تورکیا دەیەوێت دەنگە ناڕازییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کپ بکات، تاکو بتوانێت ناودەنگی خۆی بپارێزێت و ئارامیی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە.