هه‌نگاوێكی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای كوردستان توركیا نیگه‌ران ده‌كات
رێككهوتنێكیشی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه واژۆ كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا 3 خاڵی دیكه‌ی چاودێری، له كۆبانێ و گرێسپی رۆژئاوای كوردستان زیاد ده‌كات.
رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" له زاری به‌رپرسێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (په‌یه‌گه) بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا 5 خاڵی دیكه‌ی چاودێری له ده‌وروبه‌ری كۆبانێ و گرێسپی دامه‌زراندووه.
ئه‌و هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریكا توركیای نیگه‌رانكردووه، ئامانجيش له زیادكردنی ئه‌و خاڵه چاودێرییانه، به گوێره‌ی یه‌په‌گه، پاراستنی هێزهكانییانه له هێرشه‌كانی توركیا كه له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامیداون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له‌و 5 خاڵه چاودێرییه، دووانییان له كۆبانێ و سێ خاڵیشیان له گرێسپین.
به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌په‌گه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی ساڵیدا ئه‌مه‌ریكا راهێنانی سه‌ربازی به 30 هه‌زار شه‌ڕڤان و ئه‌ندامی ئاسایشی یه‌په‌گه ده‌كات.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه باسی كردووه، رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوانییان تا كۆتایی ساڵی 2019 درێژكراوه‌ته‌وه.
ئ. م