مه‌سه‌ده: به به‌شدارى سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان دانووستانى نيشتمانى بهڕێوهدهبهين
به‌يه‌كه‌وه كار بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا و نه‌خشه‌ڕێى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات(مه‌سه‌ده)، ئاماده‌كارى بۆ رێكخستنى گفتوگۆيه‌كى سووريايانه ده‌كات.
بڕياره له كۆنگره‌ى گفتوگۆى نيشتمانييدا، سه‌رجه‌م لايه‌ن و هێزه سياسييه‌كان به‌شدارى بكه‌ن. به‌يه‌كه‌وه كار بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا و نه‌خشه‌ڕێى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ن.
هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، ئامينه عومه‌ر رايگه‌ياند، ئاماده‌كارييه‌كان بۆ به‌ستى ئه‌و كۆنگره‌يه ته‌واو بوونه.
گوتيشى: "تواناى به‌ستنى ئه‌و كۆنگره‌يه و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاومان بۆ كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى وڵات هه‌يه، له پێناو رهنگڕێژكردنى داهاتووى سووريا".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، "هه‌ندێك وڵات به تايبه‌تى توركيا هه‌وڵى درووستكردنى كێشه و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌ستنى كۆنگره‌كه ده‌ده‌ن. به تايبه‌تى توركيا، كه ده‌يه‌وێت ره‌وشه‌كه به جۆرێكى ديكه وێنا بكات".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێمه سهقامگيرن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنگره‌يه و ده‌ستپێكردنى دانووستانى نيشتمانى".
سه‌رچاوه: هاوار، RT
ئ.ر