له شه‌ڕى هه‌سه‌ده و داعشدا زياتر له 200 كه‌س كوژران
داعش به سوود وه‌رگرتن له خراپى ره‌وشى كه‌شوهه‌وا په‌لامارى هه‌سه‌ده ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافى مرۆڤ رايگه‌ياند، له ئاكامى شه‌ڕى نێوان هه‌سه‌ده و داعشدا له دێرزوور زياتر له 200 كه‌س له هه‌ردوولا كوژراون.
روانگه‌كه راشيگه‌ياند، له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌ى داعش كردوويه‌تييه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده، 92 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده كوژراوون.
روونيشيكرده‌وه، له ئۆكتۆبه‌رى 2015ه‌وه تا ئێستا ئه‌وه يه‌كه‌مجاره، هێرشێكى داعش به‌و ئه‌ندازه‌يه زيانى گيانى به هه‌سه‌ده بگه‌يه‌نێت.
باسى له‌وه‌شكرد، له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، 61 چه‌كدارى داعش و 51 مه‌ده‌نى، كه 19يان منداڵ بوون كوژراوون.
ئ.ر