سه‌رۆك ئه‌ركانى رووسيا: ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت كيانێكى كورديى له باكوورى سووريا درووست بكات
ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵده‌دات گره‌و له‌سه‌ر پرسى كوردانى سووريا بكات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا، جه‌نه‌راڵ ڤالێرى گيراسيمۆڤ، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵده‌دات كيانێكى كورديى سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو له ديمه‌شق له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنێت.
له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌رانى سه‌ربازيى بيانى، گيراسيمۆڤ، قسه‌ى كرد و گوتى: ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى فورات نا ئارامه. بۆ دامه‌زراندنى كيانێكى نيمچه ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ له ديمه‌شق، ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵده‌دات گره‌و له‌سه‌ر پرسى كوردانى سووريا بكات. ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن حكومه‌تێك به ناوى فيدراڵيه‌تى ديموكراتى له باكوورى سووريا درووست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مه‌ريكييه‌كان له رێگه‌ى پێدانى ئامێر و كه‌رسته‌ى سه‌ربازييه‌وه پشتيوانى ئاراسته‌ى جياخوازى كورده‌كان ده‌كه‌ن و رێگه‌يان پێده‌ده‌ن ته‌نگ به هۆزه عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵبچنن.
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى رووسيا گوتيشى: چه‌كدارانى داعش ئێستا ته‌نيا له رۆژهه‌ڵاتى فوراتدا ماوون، كه ناوچه‌كه به گشتيى له ژێر كۆنترۆڵى ئهمهريكادايه.
روونيشيكرده‌وه، له ديسه‌مبه‌رى ساڵى رابردوو، پرۆسه‌ى سه‌ربازى بۆ كۆتايهێنان به ياخيبووهكانى سووريا كۆتايى هاتووه. به‌ڵام له ئێستادا چه‌كدارانى داعش ته‌نيا له رۆژهه‌ڵاتى فوراتدا ماوون. باقى چه‌كدار و گرووپه‌كانى ديكه به سه‌ركردايه‌تى به‌ره‌ى نووسره، له ناوچه نيمچه ئارامه‌كانى ئيدلب گيرساونه‌ته‌وه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، شانه نووستووه‌كانى داعش له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ستيان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مه‌ريكا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناتوانن كۆنترۆڵى ره‌وشى ناوچه‌ى هه‌جين بكه‌ن، كه هێشتا داعش تێيدا باڵا ده‌سته.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ر