به وێنه.. هه‌سه‌ده 300 هاووڵاتى له هه‌جين رزگار كرد
توانيويانه ده‌يان خێزان له ژێر ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، له ئۆپراسيۆنێكدا توانيان 300 هاووڵاتى دانيشتووى شارۆچكه‌كانى "سوسه" و "هه‌جين" له پارێزگاى دێرزوورى رۆژهه‌ڵاتى فورات له ژێر ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رامى عه‌بدولڕه‌حمان رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له دوو رۆژى رابردوودا چوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ى هه‌جين و توانيويانه ده‌يان خێزان له ژێر ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن.
روانگه‌كه ئاشكرايكردووه، له ئاكامى پێكدادانى نێوان هه‌ردوولا 34 چه‌كدارى داعش كوژران و له به‌رامبه‌ريشدا 17 شه‌ڕڤانى هه‌سه‌ده گيانيان له‌ده‌ستداوه.


.jpg)


سه‌رچاوه: RT