دوو تەقینەوە لە عەفرین روویاندا
کوژراو و بریندار هەیە
K24 – ههولێر:
دوو تەقینەوە لە عەفرین روویاندا و ژمارەیەك ھاووڵاتی و ئەندامی میلیشیاكانی ئۆپۆزیسیۆن كوژران و برینداربوون.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، تەقینەوەی یەكەم لە رێی بۆمبێكی چێندراو لە نزیك بارەگایەكی ھێزە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا روویداوە و ژمارەیەك ھاووڵاتی بریندار بوونە.
ھەروەھا, تەقینەوەی دووەم لە رێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە روویداوە لە رێگەی نێوان راجۆ - عەفرین و ئەندامێكی هێزە چەكدارەكان و دوو ھاووڵاتی كوژراون و ژمارەیەك ھاووڵاتی و ئەندامی ھێزە چەكدارەكانیش بریندار بوونە.
روانگەی سووریا ئاشکرایکردووە، دوو رۆژ لەمەوبەر تەقینەوەیەكی دیكە لە ناوچەی جندرێسی عەفرین روویدابوو كە بریندار بوونی 7 ئەندامی میلیشیاكانی گروپی ئەحرار شامی لێکەوتبووەوە.
H.J