سۆلاری له باره‌ی یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
سۆلاری: هه‌موو یاریزانه‌كانم به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و یارییه ده‌كه‌ن
سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له مۆندیالی یانه‌كان به‌رامبه‌ر كاشیمای ژاپۆنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌یانه‌وێت له وڵاتی ئیمارات ناسناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 18 دێسێمبه‌ری 2018، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید به‌شداریی پرێس كۆنفرانسێكی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ریال مه‌درید به‌رده‌وام ئاستی به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات و له هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات.
سۆلاری ده‌شڵێـت: جامی جیهانی یانه‌كان پاڵه‌وانێتییه‌كی به نرخ و گرینگه، ریال مه‌درید به ناسناوی چامپیۆنزلیگه‌وه به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌كات و ده‌یه‌وێت ناسناوه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی بۆ مه‌درید بباته‌وه.
سۆلاری گوتیشی: له رۆژی یه‌كه‌می كاركردنی من له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام ئاستی تیپه‌كه پێشبخه‌م و پێویسته سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش رۆژانه به باشی كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان بكه‌ین و هه‌موو یاریزانه‌كانیشم زۆر به تامه‌زرۆی چاوه‌ڕێی بردنه‌وه‌ی جامی مۆندیالی یانه‌كانن.
راهێنه‌ری یانه‌ی شایانه ده‌شڵێت: ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ ئێمه ئاسان نییه، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه‌ی به‌شداریی ده‌كه‌ن پاڵه‌وانی كیشوه‌ره‌كانی خۆیانن، بۆیه پێویسته من وه‌ك راهێنه‌ر و یاریزانه‌كانیش له نێو یاریگه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و هه‌موو توانایه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
له باره‌ی ئیسكۆ، راهینه‌ری ریال مه‌درید گوتی: ئیسكۆم خۆشده‌وێت و وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی دیكه‌ی ریال مه‌درید گرینگه و گوێ به ده‌نگۆی میدیاكانیش ناده‌ین.
له باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینهۆ بۆ ریال مه‌درید، سۆلاری گوتی: رێزم بۆ مۆرینهۆ هه‌یه و ئه‌م ده‌نگۆیانه هیچ كاریگه‌ری له من ناكات.
له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی یانه‌كان سبه‌ی چوارشه‌ممه، له كاتژمێر 7:30ـی ئێواره ریال مه‌درید و كاشیمای ژاپۆنی له‌سه‌ر بڕینی بلیتی فایناڵ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.