پێنتاگۆن: كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌ستيپێكرد
گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بۆ ئه‌مه‌ريكا ده‌ستيپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پێنتاگۆن)، رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بۆ ئه‌مه‌ريكا ده‌ستيپێكرد.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، پێنتاگۆن رايگه‌ياند، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت له رزگاركردنى ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ماونه‌ته‌وه و شه‌ڕى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه.
دانا دبليو وايت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، شه‌ڕى دژى داعش ته‌واو نه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌ستكراوه به پرۆسه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌ربازان بۆ نيشتمانهكهيان و به‌و جۆره هه‌نگاو ده‌نێين بۆ قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى دژى داعش.
روونيشيكرده‌وه، بۆ پاراستنى گيانى هێزه‌كان و سه‌لامه‌تييان ورده‌كارى زياتر بڵاو ناكه‌ينه‌وه.
We have started the process of returning U.S. troops home from #Syria as we transition to the next phase of the campaign.
— Dana W. White - DOD (@ChiefPentSpox) December 19, 2018