ئاڵدار خەلیل: پشت بە ھێزە بیانییەكان نابەستین
"ئەگەر مانەوە سوودیان لێوەردەگرین"
K24 - ھەولێر
بڕیارە ھێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا بكشێنەوە و بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی تەڤدەمیش رایدەگەیەنێت، كە ئەوان پشت بە ھێزە بیانییەكان نابەستن.
ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزووتنەوەی جڤاتی دیموكراتیك (تەڤدەم) بە ئاژانسی ھاواری رایگەیاند "ھیچی كات پشت بە ھێزە بیانییەكان نابەستین، ئەگەر ھێزە بیانییەكان بمێننەوە، سوودیان لێ وەردەگرن، ئەگەر كشانەوەش، بەرخۆدانی گەلی كورد گرنگە".
ئاماژەی بەوەش كردووە "ئەمەریكییەكان تائێستا كات و چۆنیەتی كشانەوەی ھێزەكانیان پێ رانەگەیاندوین".
ئەو كاردانەوانەی بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندووە "داعشمان لە سوریا شکست پێ ھێنا و ئەوەش تاکە ھۆکاری بوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا بووه لە سووریا، كە ئەمەش ئامانجی سەرەكی واشنتن بوو".
كۆشكی سپی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد "هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له سووریا ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ڵنه‌وه‌شاته‌وه"، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له ماوه‌ی 60 تاوه‌كو 100 رۆژی دیكه سووریا جێده‌هێڵن. هاوكات رووسیا پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مەریكا ده‌كات.
ھەر پەیوەست بەو پرسە. عەدنان ئەبو فەیسەڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج به كوردستان24ی راگه‌یاند: "تاوه‌كو ئێستا هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له سووریا بنكه‌كانی خۆیان جێنه‌هێشتووه و بە فەرمی نەمانزانیووە ھێزەكانیان دەكشێنەوە".