گه‌وره‌ترین و سه‌یرترین كاری ته‌زویز و فێلكردن له خولی هیندی ئاشكرا بوو
بووه بچوكترین یاریزان له ته‌مه‌نی 16 ساڵی گۆڵ بكات، دواتر ده‌ركه‌وت ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی 28 ساڵه
دوای ئه‌وه‌ی یاریزانێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی 16 ساڵی گۆڵی كردووه بووه بچووكترین یاریزان له مێژووی خولی هیندی، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌م یاریزانه فێڵی له ته‌مه‌نی خۆی كردووه و 13 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی بچووك كردۆته‌وه، به‌مه‌ش سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا.
له رۆژی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، له خولی هیندی، جۆرافی موخی هێرشبه‌ری یانه‌ی جامشیدپوور گۆڵێ له تۆڕی یانه‌ی بێنگالورۆ تۆمار كرد، به‌هۆی ئه‌م گۆڵه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ریكۆردێكی به نێوی خۆی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی هیندی نووسییه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووه بچووكترین یاریزانه له مێژووی خوله‌كه گۆڵ تۆمار بكات.
دوای 2 مانگ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گۆڵه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی هیندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد ده‌ركه‌وت ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی 29 ساڵه و 13 ساڵ خۆی بچووك كردۆته‌وه.
به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه سزای سڕكردنی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له یاریكردن به‌سه‌ردا سه‌پا.
