هه‌سه‌ده: له به‌رامبه‌ر هێرشى توركيا ده‌سته‌وه‌ستان نابين
هه‌سه‌ده ئاماده‌يى ته‌واوى هه‌يه بۆ به‌رگريكردن له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌گه‌ر هێرشى بكرێته‌سه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يه‌كى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا ده‌چنه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى داعش و هه‌سه‌ده ئاماده‌يى ته‌واوى هه‌يه بۆ به‌رگريكردن له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌گه‌ر هێرشى بكرێته‌سه‌ر.
زنار ئاواز، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات گوتى: ئێمه ئێستا سه‌رقاڵى شهڕين دژى دڕندانه‌ترين رێكخراوى تيرۆريستى جيهانى و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى توركيا كه له زارى سهرۆكهكهيهوه له ناوچه‌كانى ئێمه ده‌كرێت، خزمه‌تكردنى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييهيه، چونكه ده‌بێته هۆى راگرتنى هه‌وڵه‌كانمان بۆ ريشه‌كێشكردنى و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تايه به جيهاندا.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌سه‌ده ئه‌و په‌ڕى ئاماده‌يى هه‌يه بۆ پاراستن و به‌رگريكردن له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى و دژى هه‌ر په‌لامارێك ده‌وه‌ستينه‌وه بكرێته سه‌ر ناوچه‌كانمان.
روونيشيكرده‌وه، هه‌سه‌ده نايه‌وێت شه‌ڕى توركيا بكات و هيچ مهترسييهكى بۆ سه‌ر ئاسايشى توركيا درووست نه‌كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا مه‌به‌ست لێى رووخاندنى وره‌ى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌يه، به‌ڵام شه‌ڕڤانان به‌رده‌وام ده‌بن له راوه‌دوونانى تيرۆر.
له 12ى ئه‌م مانگه‌وه، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام و رۆژانه هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى سووريا ده‌كات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، دوێنێ يه‌كه‌ى زياتر و پێداويستى زۆرترى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه سنوورييه‌كان كراون.
كاروانى سه‌ربازى زياترى توركيا گه‌يشتوونه‌ته ويلايه‌تى غازى عه‌نتاب و به‌ره‌و ويلايه‌تى هاتاى به‌ڕێوه‌ن بۆ پشتيوانيكردنى ئه‌و هێزانه‌ى له به‌رامبه‌ر هه‌سه‌ده‌دا مۆڵدراوون.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا توركيا به‌رده‌وام هێز له سنوورى حه‌له‌ب كۆده‌كاته‌وه.
توركيا بڕياريداوه هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات.
سه‌رچاوه: RT، ئه‌نادۆڵ
ئ.ر