یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری زۆر ده‌خاته ریزبه‌ندی خوله‌كه
له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 3 یاری به‌ڕێوه چوون، زێره‌ڤانی له‌م هه‌فته‌یه برینه‌كانی برایه‌تی قوڵتر كرده‌وه و دوو یاری دیكه‌ش به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
برایه‌تی له ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه
زێره‌ڤانی له‌به‌رده‌م هانده‌رانی یانه‌ی برایه‌تی ئاهه‌نگی برنه‌وه و گێرا و به گۆڵێكی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه هه‌ولێرییه‌كه تۆمار كرد، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش محه‌مه‌د ساڵح یاریزانی زێره‌ڤانی تۆماری كرد، به‌مه‌ش برایه‌تی و تامی پێنجه‌م دۆڕانی له‌م وه‌رزه‌ی كرد.
برایه‌تی به پێنج دۆڕان و چوار یه‌كسان بوون و بردنه‌وه‌یه‌ك به حه‌وت خاڵ به كاتی له خانه‌ی سێزده‌م و پێشكۆتایی ریزبه‌ندیه‌كه مایه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی باڵانسی خاڵه‌كانی بۆ 16 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به كاتی بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت
هه‌ولێر خووی به یه‌كسانبوون گرتووه و ریكۆردی تۆمار كردووه
له یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ولێری كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی فیكه‌ی گیمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، چیا نازی هێرشبه‌ری زاخۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام هۆگر حوسێن له گێمی دووه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌خت هاوتا كرده‌وه.
زاخۆ به 9 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌می ریزبه‌ندیه‌كه مایه‌وه و هه‌ولێریش له كۆی 10 یاریی بۆ جاری حه‌وته‌م كه‌وته داوی یه‌كسان بوون و به 10 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م مایه‌وه.
نه‌ورۆز له رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن لایداوه
له یارییه‌كی دیكه‌دا، نه‌ورۆز دوای شكسته چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن، ئه‌مجاره‌یان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور سه‌ردانی كه‌ركووكی كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی خه‌سرو گوروون ئه‌م وه‌رزه 16 خاڵی كۆكردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به راهێنه‌رایه‌تی محه‌مه‌د قاسم ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یه‌ك یاری بردۆته‌وه و خاوه‌نی 9 خاڵه.
