به ڤیدیۆ.. باراك ئۆباما ده‌بێته "بابانوئێل"
ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له ئه‌مه‌ریكا، جلوبه‌رگی بابانوئێل، یاخود "سانتاكلاوز"ی پۆشیوه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان له واشنتن، دیاریی به منداڵان ده‌دات.
ئۆباما ده‌یان منداڵ و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و په‌یامێكی زاره‌كیشی پێدان و گوتی: "ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌مووتان بكه‌م، له كاتێكدا سه‌ختدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان پێدام قسه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و منداڵانه و خێزانه‌كانییان بكه‌م.. به‌و پێیه‌ی باوكی دوو كچم، ناتوانم وێنای سه‌ختی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێستاتان بكه‌م".
دوای ته‌واوبوونی سه‌ردانه‌كه‌شی، ئۆباما له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه نووسیویه‌تی: "جه‌ژنی له‌دایكبوون پیرۆز و پشووێكی خۆش بۆ منداڵان و خێزانه‌كانییان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی نیشتمانیی منداڵان. سوپاس كه قه‌بوڵتان كردم ببمه جێگره‌وه بابانوئێل".
باراك ئۆباما، له‌سه‌ر پارتی دیموكراتخوازه‌كان، وه‌ك 44ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2008 تاكو 2016 له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو.
ئ. م
Thank you @BarackObama for making our patients’ day so much brighter. Your surprise warmed our hallways and put smiles on everyone’s faces! Our patients loved your company…and your gifts! https://t.co/bswxSrA4sQ ❤️ #HolidaysAtChildrens #ObamaAndKids pic.twitter.com/qii53UbSRS
— Children's National ? (@childrenshealth) December 19, 2018