تره‌مپ سووره له‌سه‌ر بڕیاری كشانه‌وه له سووریا
له تویته‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌رگری له بڕیاره‌كه‌ی ده‌كات و روونده‌بێته‌وه ناوچه‌كه بۆ كێ چۆڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سووره له‌سه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه بوومه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داعش روو له فراوانی بوو، به‌ڵام ئێستا له هه‌موو لایه‌كه‌وه تێكشكاوه.
ئه‌گه‌رچی بڕیاره له ناكاوه‌كه‌ی تره‌مپ، بۆ كشانه‌وه‌یان له سووریا، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی دوو به‌رپرسی باڵای به‌رگری ئه‌مه‌ریكای به‌دواداهات، به‌ڵام هێشتا به‌رگری له بڕیاره‌كه‌ی ده‌كات.
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "كه بوومه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داعش له به‌هێزبووندا بوو، به‌ڵام ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێكشكاوه".
وه‌ك له به‌شێك له تویته‌كه‌ی تره‌مپ باسی ده‌كات، باكووری سووریای بۆ وڵاتانی هه‌رێمی و به‌تایبه‌تیش توركیا جێهیشتووه و ده‌ڵێت: "وڵاتانی ناوچه‌كه، وه‌كو توركیا، ده‌بێت بتوانن به ئاسانی كۆنتڕۆڵی ئه‌وه بكه‌ن كه ماوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
بڕیاری له ناكاوی تره‌مپ، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له سووریا، كه ژماره‌یان 2 هه‌زار سه‌ربازه، ناڕه‌زایی زۆری له ئه‌نجوومه‌نی پیران، به كۆماری و دیموكراتخوازه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌ر به هۆی بڕیاره‌كه‌ش، جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری و برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
....going to be there for three months, and that was seven years ago - we never left. When I became President, ISIS was going wild. Now ISIS is largely defeated and other local countries, including Turkey, should be able to easily take care of whatever remains. We’re coming home!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 22, 2018
ئ. م