"به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا توركیا رۆژهه‌ڵاتی فورات داگیر ده‌كات"
هاووڵاتیانی مونبج نیگه‌رانی خۆیان به شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌نن
K24- هه‌ولێر:
رێکخراوی ئاشووری دیموکرات و دەستەی نیشتمانی عەرەبی لەشاری قامشلۆ دووپاتی دەكەنەوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رێگە بۆ هاتنە ناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان خۆشدەکات, بە پێویستیشی ده‌زانێت، هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان، بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەکانی تورکیا یەکهەڵوێست بن.
له‌مباره‌یه‌وه گابریێل مووشێ، به‌رپرسی رێكخراوی ئاشووری دیموكرات له سووریا بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، "بوونی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری پاراستنی هاوسه‌نگی بوو له ناوچه‌كه، نه‌ك ته‌نیا له‌بواری سه‌ربازیدا، به‌ڵكو له‌بواری سیاسیش‌دا، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌بێته رێگه‌خۆشكه‌رێك بۆ هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه ئه‌و بۆشاییه بۆخۆیان پڕ بكه‌نه‌وه، كه له‌دوای ئه‌مه‌ریكا جێ ده‌مێنێت، به‌تایبه‌ت توركیا كه به‌هۆی هاوسنووری له‌گه‌ڵ سووریا ئه‌و ده‌رفه‌ته زیاتر ده‌قۆزێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ده‌ست بخاته ناو كاروباری ناوخۆی سووریا".
له‌به‌رامبه‌ریشدا محه‌مه‌د بنه‌یان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نیشتیمانی عه‌ره‌بی بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت، "له‌كۆتاییدا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا ده‌بێت، چونكه ئه‌مه مانای وایه هیچ داگیركارێك له وڵاته‌كه‌مان نه‌ماوه، به‌ڵام لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ردوغان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا توركیا ده‌یه‌وێت باكووری سووریا داگیربكات".
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، شاندێکی سەربازی ئەمریکا سەردانی بازاڕی شاری منبج دەکات و بۆچوونی هاووڵاتیان لەبارەی هێرشی تورکیا وەردەگرێت.
لای خۆشیه‌وه شەرڤان دەروێش، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ کوردستان24ی راگەیاند، "ئەمڕۆ شاندێک لە هێزەکانی ئەمریکا سەردانی بازاڕی شاری منبجی کرد و بۆچوونی هاووڵاتییانی لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی رووباری فورات وەرگرت".
بە گوتەی شەرڤان دەروێش، هاووڵاتیان بە شاندەکەی ئەمه‌ریکایان راگەیاندووە، "ئەوان ترسیان لە هێرشی تورکیا و دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عەفرین لە منبج هەیە".
لەبارەی بڵاوکردنەوەی هێزەکانی تورکیا لەسەر سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوچه‌كه، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، "سوپای تورکیا هێزی لەسەر سنوورەکانیان زیاد کردووە و تاکو ئێستاش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانیان چۆڵ نەکردووە".
H.B