له قهڵادزێ ژن و پياوێك به دهمانچه كوژران
ژنهكه دايكى دوو منداڵه و لهدايكبووى 1992ه
K24 – رانيه:
پۆليسى راپهڕين له راگهيهندراوێكدا، ههواڵى كوژرانى ژن و پياوێكى بڵاوكردهوه، كه ژنهكه دايكى دوو منداڵه و لهدايكبووى 1992ه.
دهقى راگهيهندراوى پۆليس:
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:15 خولەک دوو تەرم بە ناوەکانی ( پ . ئـ . ب ) لەدایک بووی 1992 ڕەگەزی مێ، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی (ئیمام قاسم).
(س . م . ئـ) لەدایک بووی 1985 ڕەگەزی نێر دانیشووی هەولێر گەڕەکی فەرمانبەران، پیشەی کاسب، گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئاسەواری فیشەکی چەکی (دەمانچە) بە جەستەیانەوە دیارە.
بەڵگە و تاوانی پشدەر پشکنینی تەواویان بۆ شوێنی ڕووداوەکە کردووە.
بەگوێرەی وتەی کەسوکاریان هەردوو تەرمەکە لە ماڵی توانلێکراو (پ . ئـ . ب) بوون و هەر لەوێش بە کوژراوی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
ژنە تاوانلێکراوەکە دایکی 2 منداڵە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوکە دەستی پێکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین