سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد

بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەكانی تەواوكردنی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆكی بزووتنەوەی عەتا و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەكانی تەواوكردنی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی هەردوولا لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.