دوو باندى دزيكردن له شارى ههولێر دهستگيركران
له ماوهى رابردوو دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل سەری هەڵدابوو
K24 – ههولێر:
پۆليسى ههولێر رايگهياند، له ماوهى چهند رۆژى رابردوودا توانيويانه دوو باندى دزيكردن له شارى ههولێر دهستگير بكهن.
لهو بارهيهوه، پۆليسى ههولێر، له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك بڵاويكردهوه، "له ماوهى رابردوو دیاردەی دزینی ئۆتۆمبێل سەری هەڵدابوو، پۆلیس هەڵسا بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەم رووداوە، توانی دوو باندی گەورەی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر بکات".
له راگهيهندراوهكهيدا پۆليس راشيگهياند، "باندی یەکەم پێکهاتبوو لە چوار تۆمەتبار کە دوو تۆمەتبار لەماوەکانی رابردوو دەستگیر کرابوون دوو تۆمەتباریش لە چەند رۆژی ڕابردوو دەستگیر کران کەوا هەڵسابوون بە رێگری کردن لە بارهەڵگرێکی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و زامدارکردنی شۆفێری بارهەڵگرەکە، دوای ئەوە هەڵسابوون بە دزینی چوار ئۆتۆمبێل لە جۆری (تۆیۆتا پیکاب هایلۆکس). تۆمەتباران بەناوی(ش.ک.ح)، تەمەن(37)ساڵ، (ش.ح.ش)، تەمەن(33)، دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان".
سهبارهت به باندى دووهميش پۆليس روونيكردووهتهوه، "باندی دووەم پێکهاتبوو لە دوو تۆمەتبار، کەوا هەڵسابوون بە دزینی زیاتر لە (7)ئۆتۆمبێل لە جۆری (مازدا)، تۆمەتباران دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان ئۆتۆمبێلەکانیان دەبردە دەرەوەی شاری هەولێر و بە شێوەی (علوج) ئۆتۆمبێلەکانیان ساغ دەکردەوە".
سهبارهت به ناسنامهى ئهو دوو تۆمهتباره پۆليسى ههولێر ئاشكرايكردووه، "تۆمەتباران بەناوی (ج.ا.ر)، تەمەن(22)ساڵ، (ا.ا.ع)، تەمەن(35)ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان ناوه بە تاوانەكانيان".