كونسوڵى ئه‌مه‌ريكا سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له كونسولی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا ره‌وشى ناوچه‌كه و قه‌يرانى دارايى هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێكرد و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كونسوڵى ئه‌مه‌ريكا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به كونسوڵگه‌ریی ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر ده‌يكات.
له‌و باره‌يه‌وه سايتى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ كونسولی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، ستیڤ ڤاگن كۆبوه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له قۆناغه‌كانی رابردوو ئێستادا و زیاتر په‌ره‌پێدانیان، دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ کرا".
سايته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، "ڤاگن سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران کرد و له‌و باره‌یه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه".
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه كراوه، "باسی ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كرا و نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و به‌رده‌وامبوونی چاكسازی و دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ڤاگن سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بایه‌خدان به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی به‌رز نرخاند و سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به كونسوڵگه‌ریی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌كرێت".