كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى دواخرا
كوردستان24 هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕيار بوو سبه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى كۆببنه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكى ديكه دواخرا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى له‌سه‌ر داواى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان دواخراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيشيكرده‌وه، هۆكارى دواخستنه‌كه بۆ دۆخى نێوخۆيى و بيروڕاى جياوازى ناو يه‌كێتى و سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بڕياره هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسى بۆ تاوتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له كاتێكى ديكه‌دا كۆببنه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ميدياى فه‌رمى يه‌كێتى بڵاويكرده‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ سبه‌ینێ دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دواده‌خرێت، كه تایبه‌ته به پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم".
ميدياى يه‌كێتى له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ "كاتێكى ناديار" دواخراوه.