كەشناسی: بەفر زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە زۆربەی ناوچەكان بەفر دەبێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ئەگەر ھەیە لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆك بەفرببارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لەكاتەكانی بەیانیدا.
