نێچيرڤان بارزانى و مايك پۆمپيۆ كۆبوونه‌وه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران كۆبوه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ هه‌ولێرى پايته‌خت، مايك پۆمپيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران كۆبوه‌وه.
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێك گه‌يشته به‌غدا.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌ردانی 8 وڵات ده‌كات، ئه‌وانیش ئه‌رده‌ن، میسر، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، ئیمارات، سعوودیه، كوه‌یت و عهممانن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كانی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانیكردنی عێراق له كارنامه‌كه‌ی پۆمپیۆدا نه‌بووه و به نهێنی هاتووه‌ته عێراق.

