به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداریه‌ك ده‌داته شۆفێران
"ئه‌م دوو رێگایه به‌كارمه‌هێنن"
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشداری ده‌داته شۆفێران كه به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌فربارین و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر، پێشبینی ده‌كرێت شه‌خته له سه‌ر رێگاكان درووست بێت و مه‌ترسی ئه‌گه‌ری رووداوی نه‌خوازراوی هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران و هاولاتیانی سنوری شاری هه‌ولیر و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌هۆی به‌فر بارین و نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژیر سفر و به‌هۆی دروستبونی شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك له‌سه‌ر رێگاكان، وێڕای به‌رده‌وامی به‌فربارین له‌هه‌ندیك شوین، ئه‌و رێگایانه بۆ به‌كارهێنان سه‌لامه‌ت نین".
هه‌روه‌ها هاتووه، "داوا له‌شوفیران ده‌كه‌ین له حاله‌تی زۆر پێویست نه‌بیت گه‌شتی ناوچه شاخاویه‌كان نه‌كه‌ن و رێگاكانی دۆلی سماقوڵی و كه‌پكی شیلانه به‌كارنه‌هینن"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، "زۆرترین به‌فر له‌م ناوچانه باریوه و رێگاكان سه‌لامه‌ت نین".
H.B