مەسروور بارزانی چەند پرسێکی ئەمنیی لەگەڵ شاندێکی باڵای بەریتانیا باس دەکات
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا هەماهەنگی زیاتر دەکەن
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/01/2019 مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و جەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمێر، گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسیان لە میکانزیمی بەرقەرارکردنی ئاسایش لە ناوچەکە کرد.
لەم دیدارەدا کە جۆن ویلکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و میکانیزمی هەماهەنگی زیاتری بواری دژ بە تیرۆر گفتوگۆی لەسەر کرا.
مهسرور بارزانی هاوکارییەکانی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و پێشوازیی له پشتیوانییهكانی بهریتانیا بۆ ههنگاوهكانی چاكسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كرد و داوای کرد بەریتانیا لە مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت و هەرێمی کوردستانیش سووود لەو پرۆگرامە پێشکەوتووانەی راهێنان وەربگرێت کە بۆ هێزەکانی عێراق دیاریکراوە.
لەلای خۆیەوە، جەنەراڵ لۆریمێر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هاوکاری و پاڵپشتیی زیاتری هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بواری مەشق و راهێنانی هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

H.J