گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی بۆ تورکیا دەستیپێکردەوە
کاتی ئەنجامدانی یەکەم گەشت ئاشکرا کرا
K24 – سلێمانی:
گەشتی ئاسمانی سلێمانی بۆ تورکیا بەشێوەیەکی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
مەبەستى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانیەکانى نێوان فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى و تورکیا ئەمڕۆ 14/1/2019 شاندێکى هێڵى ئاسمانى تورکش ئێرلاین سەردانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانیان کرد و لەلایەن ئەندازیار تاهر عبدوڵا قادر بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانە پێشوازیکران.
ئەندازیار تاهر عەبدوڵا قادر بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانە لەدوای کۆبووەنەوەکە ئاشکرایکرد: "24/ 1 /2019 یەکەم گەشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەستپێدەكات".
زیاتر لە ساڵێکە تورکیا گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرتووە و هۆکارەکەشی بۆ "نائارامیی" سلێمانی گەڕاندەوە، بەڵام بڕیارە 10 رۆژی دیکە جارێکی دیکە گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.